Menu

زەبوورەکان 12

BIB

1 ئەی یەزدان، ڕزگارمان بکە، چونکە کەسی خواناس نەماوە، چونکە لەناو ئادەمیزادان دڵسۆز نەماوە. 2 هەمووان درۆ لەگەڵ یەکتر دەکەن، بە لێوی ڕیایی و دڵی ساختەوە قسە دەکەن. 3 یەزدان هەموو لێوە ڕیاییکەرەکان دەبڕێت، هەموو ئەو زمانانەی بە فیزەوە دەدوێن، 4 ئەوانەی دەڵێن: «بە زمانی خۆمان زاڵ دەبین، بە لێوی خۆمان سەرکەوتوو دەبین. کێ هەیە ببێت بە گەورەمان؟» 5 یەزدان دەڵێت: «لەبەر ستەمکاری لە هەژاران و ناڵەی کڵۆڵان، ئێستا ڕادەپەڕم، ئەو ئاسوودەییەیان دەدەمێ، لەوانەی پەستیان دەکەن.» 6 وتەکانی یەزدان وتەی پاکن، وەک ئەو زیوەیە لە بۆتەی گڵین پاڵێورابێت، حەوت جار پاڵێوراوە. 7 ئەی یەزدان، دەمانپارێزیت و هەتاهەتایە لەم جۆرە کەسانە پاسمان دەکەیت. 8 بەدکارەکان بە هەموو لایەکدا بە ئازادی دەگەڕێن، کاتێک خەڵکی بە شان و باڵی خراپەدا هەڵدەدەن.

Everything we make is available for free because of a generous community of supporters.

Donate