Menu

زەبوورەکان 13

BIB

1 ئەی یەزدان، هەتا کەی؟ بە تەواوی لەبیرم دەکەیت؟ هەتا کەی ڕووی خۆتم لێ وەردەگێڕیت؟ 2 هەتا کەی ڕۆژانە دەروونم ڕاڕا بێت و خەفەت لەناو دڵم کۆبکەمەوە؟ هەتا کەی دوژمنم بەسەرمدا زاڵ بێت؟ 3 ئەی یەزدان، خودای من، سەیرم بکە و بە دەنگمەوە وەرە، چاوم ڕۆشن بکەرەوە، نەوەک خەوی مەرگم لێبکەوێت، 4 نەوەک دوژمن بڵێت: «بەسەریدا زاڵ بووم،» نەوەک ناحەزەکانم بە کەوتنی من شادمان بن. 5 بەڵام من پشتم بە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت بەستووە، دڵم بە ڕزگاریی تۆوە خۆشە. 6 سروود بۆ یەزدان دەڵێم، چونکە چاکەی لەگەڵ کردووم.

Everything we make is available for free because of a generous community of supporters.

Donate