Menu

زەبوورەکان 11

BIB

1 من پەنا دەبەمە بەر یەزدان، ئیتر چۆن ئێوە پێم دەڵێن: «وەک باڵدار بەرەو چیاکانت هەڵفرە، 2 چونکە ئەوەتا بەدکاران کەوان ڕادەکێشن و تیر دەخەنە بەر کەوان، بۆ ئەوەی لە تاریکییەوە دڵڕاستان بپێکن. 3 کاتێک بنچینەکان بڕووخێن، کەسی ڕاستودروست چی دەکات؟» 4 یەزدان لە پەرستگای پیرۆزی خۆیەتی، تەختی یەزدان لە ئاسمانە، تەماشای کوڕانی مرۆڤ دەکات و چاوەکانی تاقییان دەکاتەوە. 5 یەزدان کەسی ڕاستودروست تاقی دەکاتەوە، بەڵام لە دڵەوە ڕقی لە خراپەکار و خۆشەویستانی توندوتیژییە. 6 پشکۆی ئاگر و گۆگرد بەسەر بەدکارەکاندا دەبارێنێت، گڕەی بای سووتێنەر بەشیانە. 7 لەبەر ئەوەی یەزدان ڕاستودروستە و حەزی لە دادپەروەرییە، کەسی سەرڕاست تەماشای ڕووی دەکات.

Everything we make is available for free because of a generous community of supporters.

Donate