زەبوورەکان 21
BIB1 ئەی یەزدان، پاشا بە هێزی تۆ شادمان دەبێت. چەند دڵخۆشە بەو ڕزگارییەی پێت بەخشیوە! 2 ئارەزووی دڵیت پێ بەخشیوە و لە داواکارییەکانی زمانیت ڕانەگرتووه. 3 بە بەرەکەتێکی زۆرەوە پێشوازیت لێکرد و تاجێکی زێڕی بێگەردت لە سەری کرد. 4 داوای ژیانی لێکردیت، پێت بەخشی، ڕۆژگاری درێژی هەتاهەتاییە. 5 بەو ڕزگارییەی کە پێت داوە، شکۆمەندییەکەی مەزنە، تۆ شکۆمەندی و پایەبەرزیت پێ بەخشیوە. 6 بێگومان بەرەکەتێکی بێ کۆتاییت داوەتێ، بە خۆشی دیداری خۆت شادی دەکەیت. 7 لەبەر ئەوەی پاشا پشت بە یەزدان دەبەستێت، بە خۆشەویستی نەگۆڕی خودای هەرەبەرزە هەرگیز نالەقێت. 8 دەستت بەسەر هەموو دوژمنەکانتدا دەڕوات، دەستی ڕاستت بەسەر ناحەزانت. 9 کە دەردەکەویت وەک تەنوورێکی بڵێسەداریان لێ دەکەیت، لە تووڕەییدا یەزدان هەڵیاندەلووشێت، ئاگریش دەیانخوات. 10 ڕەچەڵەکیان لەسەر زەوی لەناودەبەیت، نەوەیان لەناو ئادەمیزاد. 11 هەرچەندە پیلانیان لە دژت دانا و بیریان لە خراپە کردەوە، سەرناکەون، 12 چونکە تۆ وایان لێ دەکەیت ڕابکەن، کاتێک بە تیروکەوان نیشانیان لێ دەگریت. 13 ئەی یەزدان، بە هێزی خۆت پایەبەرز بە، گۆرانی و ستایش بۆ توانای تۆ دەڵێین.
