Menu

زەبوورەکان 122

BIB

1 شادمان بووم بەوانەی پێیان گوتم، «با بچینە ماڵی یەزدان.» 2 ئەی ئۆرشەلیم، پێیەکانمان لە دەروازەکانت ڕادەوەستن. 3 ئۆرشەلیم بنیاد نراوە، وەک شارێکی یەکگرتوو. 4 لەوێ کە خێڵەکان سەردەکەون، هۆزەکانی یەزدان، بۆ ئەوەی ستایشی ناوی یەزدان بکەن بەگوێرەی ئەو یاسایەی کە بۆ ئیسرائیل دانراوە. 5 لەبەر ئەوەی تەختەکان بۆ دادوەری لەوێ دادەنرێت، تەختەکانی بنەماڵەی داود. 6 داوای ئاشتی بکەن بۆ ئۆرشەلیم: «با ئەوانەی تۆیان خۆشدەوێت ئاسوودە بن. 7 با ئاشتی لە شووراکانت بێت، ئاسایش لە قەڵاکانت.» 8 لە پێناوی برا و هاوڕێیەکانم داوای ئاشتیت بۆ دەکەم. 9 لە پێناوی ماڵی یەزدانی پەروەردگارمان، بەدوای چاکەی تۆدا دەگەڕێم.

Everything we make is available for free because of a generous community of supporters.

Donate