Menu

زەبوورەکان 121

BIB

1 چاوم بەرەو چیاکان هەڵدەبڕم، یارمەتی من لەکوێوە دێت؟ 2 یارمەتی من لەلای یەزدانەوەیە، دروستکەری ئاسمان و زەوی. 3 لێ ناگەڕێت پێت بخزێت، ئەوەی دەتپارێزێت خەواڵوو نابێت. 4 بێگومان ئەوەی ئیسرائیل دەپارێزێت خەواڵوو نابێت و نانوێت. 5 یەزدان پارێزگاری تۆیە، یەزدان سێبەری تۆیە لەلای دەستی ڕاستت، 6 نە خۆر بە ڕۆژ ئەزیەتت دەدات، نە مانگ بە شەو. 7 یەزدان لە هەموو خراپەیەک دەتپارێزێت، گیانت دەپارێزێت. 8 یەزدان پارێزگاری هاتوچۆت دەکات، لە ئێستاوە و بۆ هەتاهەتایە.

Everything we make is available for free because of a generous community of supporters.

Donate