Menu

زەبوورەکان 120

BIB

1 لە تەنگانەمدا لە یەزدان پاڕامەوە و بە دەنگمەوە هات. 2 ئەی یەزدان، گیانم دەرباز بکە لە لێوی درۆزن و لە زمانی فێڵباز. 3 چیت پێدەدرێت، چیت بۆ زیاد دەکرێت، ئەی زمانی فێڵباز؟ 4 سزاتان دەدەم بە تیری تیژکراوی پاڵەوان، لەگەڵ پشکۆی خەڵووزی دار گەز! 5 قوڕبەسەرم، چونکە ئاوارەی مەشەکم ، کە لە خێوەتەکانی قێدار نیشتەجێم. 6 نیشتەجێبوونم درێژەی کێشا لەگەڵ ئەوانەی ڕقیان لە ئاشتییە. 7 من ئاشتیخوازم، بەڵام کاتێک قسە دەکەم، ئەوان شەڕخوازن.

Everything we make is available for free because of a generous community of supporters.

Donate