Menu

زەبوورەکان 54

BIB

1 ئەی خودایە، بە ناوی خۆت ڕزگارم بکە، بە هێزی خۆت ئەستۆپاکیم بسەلمێنە. 2 ئەی خودایە، گوێ لە نوێژم بگرە، قسەکانی دەمم ببیستە. 3 بێگانە لێم هەستاون، دڵڕەقەکان دەیانەوێ بمکوژن، ئەوانەی ڕوویان لە خودا نەکردووە. 4 بە ڕاستی خودا یارمەتیدەری منە، پەروەردگار پشتگیری گیانم دەکات. 5 با خراپە بگەڕێتەوە سەر دوژمنەکانم، بە دڵسۆزی خۆت لە ناویان ببە. 6 ئەی یەزدان، بەخشینی ئازادت پێشکەش دەکەم، ستایشی ناوت دەکەم، چونکە چاکە. 7 لە هەموو تەنگانەکان دەربازی کردووم، سەرکەوتووانە چاوم بڕیوەتە دوژمنەکانم.

Everything we make is available for free because of a generous community of supporters.

Donate