Menu

زەبوورەکان 127

BIB

1 ئەگەر یەزدان خانووەکە دروست نەکات، وەستاکان بێ سوود خۆیان ماندوو دەکەن. ئەگەر یەزدان چاودێری شارەکە نەکات، پاسەوان بێ سوود ئێشک دەگرێت. 2 بێ سوودە بۆتان زوو هەستان و دانیشتن هەتا درەنگی شەو، خواردنی نانی ڕەنجکێشی، چونکە خەو بە خۆشەویستانی خۆی دەبەخشێت. 3 بێگومان منداڵان میراتن لە یەزدانەوە، پاداشتی بەری سکن. 4 وەک تیری دەستی پاڵەوان، ئاوان کوڕانی مرۆڤی گەنج. 5 خۆزگە دەخوازرێ بەو کەسەی تیردانی خۆی لەوان پڕکردووە، شەرمەزار نابێت کە لە دادگا لەگەڵ دوژمنان دەکەوێتە دەمەقاڵێ.

Everything we make is available for free because of a generous community of supporters.

Donate