Menu

زەبوورەکان 113

BIB

1 هەلیلویا! ئەی بەندەکانی یەزدان، ستایشی بکەن، ستایشی ناوی یەزدان بکەن. 2 با ستایشی ناوی یەزدان بکرێت، لە ئێستاوە و هەتاهەتایە. 3 لە ڕۆژهەڵاتەوە هەتا ڕۆژئاوا، با ستایشی ناوی یەزدان بکرێت. 4 یەزدان لە سەرووی هەموو نەتەوەکانەوەیە، شکۆمەندی بەسەر ئاسمانەوەیە. 5 کێ وەک یەزدانی پەروەردگارمانە، ئەوەی لە ئاسمان دانیشتووە، 6 ئەوەی دەچەمێتەوە هەتا بڕوانێتە ئاسمان و زەوی؟ 7 ئەو هەژار لەناو خۆڵ ڕاست دەکاتەوە، کڵۆڵ لەناو زبڵخانە بەرز دەکاتەوە، 8 بۆ ئەوەی لەگەڵ میران داینیشێنێت، لەگەڵ میرانی گەلی خۆی. 9 ئافرەتی نەزۆک دەکاتە خاوەن ماڵ، دەیکاتە دایکێکی شادمان لەنێو منداڵانی. هەلیلویا!

Everything we make is available for free because of a generous community of supporters.

Donate