Menu

یەرمیا 47

BIB

1 ئەمە فەرمایشتی یەزدانە بۆ یەرمیای پێغەمبەر سەبارەت بە فەلەستییەکان، بەر لەوەی فیرعەون پەلاماری غەزە بدات: 2 یەزدان ئەمە دەفەرموێت: «ئەوەتا ئاو لە باکوورەوە هەڵدەستێت و دەبێتە لافاوێکی ڕاماڵ، زەوی و هەرچی لەسەریەتی ڕایدەماڵێت، شار و دانیشتووانەکەی. خەڵکی هاوار دەکەن، هەموو دانیشتووانی خاکەکە واوەیلا دەکەن 3 لە دەنگی تەقەی سمی ئەسپە بە تواناکانی، لە خڕەی گالیسکەکانی و جیڕەی چەرخەکانی. باوک ئاوڕ لە کوڕ ناداتەوە لەبەر شلبوونی دەستەکانی. 4 لەبەر ئەوەی ئەو ڕۆژە هاتووە بۆ تەفروتوناکردنی فەلەستییەکان و بۆ بڕینەوەی هەموو پاشماوەیەک کە بتوانن پشتگیری پاشایەتی سور و سەیدا بکەن. یەزدان خەریکە فەلەستییەکان تەفروتونا دەکات، پاشماوەی کەناری کەفتۆر. 5 خەڵکی غەزە لەبەر ماتەم سەریان دەتاشن، ئەسقەلان کپ دەبێت. ئەی پاشماوەی خەڵکی دۆڵەکان، هەتا کەی لەشی خۆتان بریندار دەکەن؟ 6 «“ئای ئەی شمشێری یەزدان، هەتا کەی پشوو نادەیت؟ بڕۆ ناو کێلانەکەتەوە و هێدی بە و کپ بە." 7 بەڵام چۆن پشوو دەدات کە یەزدان فەرمانی پێکردبێت، لە دژی ئەسقەلان و لە دژی کەناری دەریا، لەوێ ئەرکی پێ سپارد؟»

Everything we make is available for free because of a generous community of supporters.

Donate